کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام دوو خاڵی گرنگی لەبەرامبەر فولهام لەدەستدا

.

11:48 AM - 14/01/2021

  لەیاریەكی دواخراوی هەفتەی 16ی پریمەرلیگ یانەی تۆتنهام هۆتسبێر لەیاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی فولهامی میوانی یەكسان بوو.
لەسەرەتاوە یاریزانانی سپێز بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لەگێمی یەكەمدا بەگۆڵێك پێشكەوتن، گۆڵەكەش هاری كەینی هێرشبەری ئینگلیزی لەدەقیقەی 25 تۆماری كرد.
بەڵام لەگێمی دووەمدا سیناریۆی یاریەكە گۆڕا و یاریزانانی فولهام ریزەكانیان رێكخستەوە و توانیان لەدەقیقەی 74 و لەرێگەی ئیڤان كاڤالیرۆ گۆڵی یەكسانكردنەوە تۆمار بكەنەوە.
ئەو ئەنجامە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو یاریەكە بە یەكسان بوون و بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.
بەو ئەنجامە تۆتنهام بە 30 خاڵ لەپلەی شەشەم جێگیر بوو، لە بەرامبەردا فولهام بە 12 خاڵ لەپلەی 18یەم دەبینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە