کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆرتمۆند جێگرەوەی سانچۆ دەستنیشان دەكات

.

09:23 PM - 13/01/2021

ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی جێگیر بووە لەسەر دەستنیشانكردنی یاریزانێك بۆ جێگەی گادۆن سانچۆی یاریزانی ئینگلیزی یانەكە ئەمەش لە ئەگەری رۆشتنی لەمیركاتۆی ئەم زستانە یان لە هاوینی داهاتوودا.
سانچۆ لە میركاتۆی هاوینەی رابردوودا زۆر نزیك بوو لە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی، بەڵام دواجار بەهۆی هەندێك ووردەكاری دارایی كێشە كەوتە نێوان هەردوو یانە.
بە پێی ئەو هەواڵەی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە: لێپرسراوانی یانەكە تانجی كۆلیبالی هێرشبەری یانەی شتوتگارتی ئەڵمانیییان دیاریكردووە تا ببێتە جێگرەوەی سانچۆ، كۆلیبالی بەهرەمەندێكی تەمەن 19 ساڵی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانییەو لە هاوینی 2019پەیوەندی بە ریزەكانی یانە ئەڵمانییەكەوە كردووە ئەمەش پێش ئەوەی یاری بۆ تیپی لاوانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بكات و لە هێڵی هێرشبردنیشدا ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە