کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەبیلاردۆ پۆستی راهێنەرایەتی ئالاڤیسی وەرگرت

.

09:21 PM - 13/01/2021

 ئەمرۆ بەرەسمی ئیدارەی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیسی ئیسپانی ئەبیلاردۆ فیرناندێزی وەك راهێنەری نوێی یانەكە دەستنیشانكرد.
لای خۆشیەوە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە كە پێشتر لە ساڵی 2017راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی لە ئەستۆگرتبوو متمانەی خۆی بە ئاستی یاریزانەكانی دەربڕی و ئاشكرایكرد: كە تا ئێستاش هەمان جۆش و خرۆشی رابردووی بۆ كاركردن لەگەڵ یانەكە هەیە.
گرێبەستی ئەبیلاردۆ تا كۆتایی ئەم وەرزە دەبێت و بەمەش جێگەی پابلۆ ماشین دەگرێتەوە كە بەهۆی خراپی ئاستی یانەكەی بۆ پلەی شانزەیەمی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیسپانییا دابەزاندو  تەنها دوو خاڵ لە ناوچەی هێڵی سووری دابەزینەوە دوورن.
لەو بارەیەوە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی: لە یادی 100ساڵەی دامەزراندنی یانەكە هەموو هەوڵەكانمان بۆ هێشتنەوەی ئەو یانەیە لە ریزی یانە پلەیەكەكانی ئیسپانیا دەخەینە كار و لەو پێناوەشدا چی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە