کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی و حزبی چەپی دیموكرات كۆبوونەوە

.

04:58 PM - 13/01/2021

ئەمڕۆ ٢٠٢١/١/١٣ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەكێتی، بەئامادەبووانی سالار سەرحەد و فریال عەبدوڵا، ئەندامانی سەركردایەتی پێشوازیکرد لە ساڵح گەدۆ سکرتێری حزبی چەپی دیموکراتی کوردی سوریا.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دوایین گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری ناوچەکە کراو تیشک خرایە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

پاشان باس لە دۆخی رۆژئاوا کرا لە ئێستاداو ئەوە دووپاتکرایەوە کە تاکە چارەسەری کێشەکان گفتوگۆو لێکتێگەیشتن و دوورکەوتنەوەیە لە توندروتیژی.

WhatsApp Image 2021-01-13 at 4.06.53 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە