کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەكالیفۆڕنیا بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو مەیموندا دەركەوت

.

07:01 PM - 12/01/2021

لەكالیفۆرنیا بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو مەیموندا دەركەوت و بەڕێوەبەری باخچەیەكی ئاژەڵانیش دەڵێت 8 گۆریلا لەناو باخچەكەیاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
 لیزا بیترسون بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی سان تیاگۆن لەكالیفۆڕنیا بە ئاژانسی ئەسوشیتدپێرسی رایگەیاندووە لە رابردوودا هەشت گۆریلا لەباخچەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەژێر چاودێری پزیشكدان.
حاكمی ویلایەتی كالیفۆڕنیاش هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند لەنزیكەوە چاودێری ئەو باخچەیە دەكەن و سەردانی گەشتیارانیان بۆ ئەو باخچەیە قەدەغە كردووە و ئەو گۆریلایانەشی تووشی ڤایرۆسەكەبوون و لەژێر چاودێری چردان و جیاكراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە