کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

درۆی لامەرکەزی لەکابینەی نۆدا

.

04:29 PM - 29/12/2020

١/ بەھەوڵێکی ھەمەلایەنە لەمساڵدا دواجار لامەکەرزی ئیداری و دارایی بووە پرۆژەی (ی.ن.ک)، بەڵام بۆ مێژوو داکۆکیکار و پشتیوانی پرۆژەکە بەڕیز لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆک بوو، مەبەستی سەرەکی پرۆژەکەش بەکارھێنانەوەی داھاتی ناوچەکان بۆ خزمەتی خەڵکەکەیان.
٢/ دوای جەولەیەک لە دانوستان لەنێوان یەکێتی و پارتی  و گۆڕان، یەکێتی وەک خاوەن و داکۆکیکار پرۆژەکەی خۆی دایە لایەنی بەرامبەرو کۆتایی ئەمساڵی وەک دوا وادە دانا بۆ پارتی بەمەبەستی دەرکردنی پەیڕەوێک لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزی ئیداری و دارایی، دواتریش ھەموارکردنەوەی یاسای ٣ لەپەرلەمانی کوردستان، پارتی بەمە قایل بوو، ھەروەھا لەھەموو کۆبونەوە ڕەسمیەکان لەگەڵیان و دیدارە میدیاییەکانی سەرۆکی حکومەت قسەیەک ھەبوو کە لامەرکەزی خۆی لە بەرنامەی کابینەکەدایە، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ دیاربوو کەئەوەی پارتی دەیڵێت کات کوشتنە لامەرکەزی لەکابینەی ٩ دا تەنھا درۆیەکی تایپ کراوی سەرکاغەزەو لەدەمی سەرۆکی حکومەتەوە دێتە دەرێ، بەدەلیلی ئەوەی بەم دواییانە چەندین نوسراوی ئیمزاکراو دەرکران کە دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی پرۆژەی وەزارەتەکان دەداتە تەنھا شەخسی سەرۆکی حکومەت! دەسەڵاتی مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرھێنان لەپارێزگاکان دەداتە تەنھا سەرۆکی حکومەت! ، کەبەندە خۆم پاراستوە لەبڵاوکردنەوەو قسە لەسەرکردنیان تەنھا بۆ ئەوەی کەشی مفاوەزەکان لەسەر لامەرکەزی تێکنەچێت.
٣/ ئێستا کەڕۆژەکانی کۆتایی ساڵە، پارتی بەحەملەیەکی ئیعلامی بۆ سەر کاک لاھور وەک ھاوسەرۆکی یەکێتی و پاڵپشت و داکۆکیکاری لامەرکەزی ئیداری و دارایی دەیەوێت پرۆژەکە بمرێنێت، دەیەوێت کەشەکە بەجۆرێک تێکبدات ھیچ لایەک لامەرکەزی بیرنەمێنێت، دەشیەوێت بڵێت لامەرکەزیمان ناوێت و جێبەجێی ناکەین، دەشزانێت یەکێتی دوای کۆنگرەی چوار یەکێتیکەی پێشتر نییە بۆ مامەڵە، بەڵام دەشبێ یەکێتی ئەوە بزانێ پەلاماردانی لاھور شێخ جەنگی پەلاماردانی ھەموو یەکێتی و پەلاماردانی لامەرکەزیشە.

ڕێکەوت زەکی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە