کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناسنامەی بكوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئاشكرا دەكرێت

.

08:01 PM - 02/12/2020

ناسنامەی بكوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئاشكرا دەكرێت

 حكومەتی ئێران رایگەیاند، وەزارەتی ئاسایشی وڵاتەكەیان ناسنامەی ئەو كەسانەی ئاشكراكردوە لەپشت كوژرانی موحسین فەخری زادەی زانای ئەتۆمی وڵاتەكەیانەوەن و لەهەمان كاتیشدا لەدوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان ئامادەكاری بۆ تۆڵە سەندنەوە دەكرێت.
هاوكات حەسەن رۆحانی- سەرۆكی ئێران پرۆژە بڕیارێكی پەرلەمانی وڵاتەكەی رەتكردەوە، كە بەو پێیەش پێویستە پرۆسەی پشكنینی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەیان هەڵبپەسرێت تا ئەو كاتەی سزاكانی سەر ئێران هەڵدەگیرێت.
لایخۆشیەوە سەعید خەتیب زادە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەئكیدی لەوەكردەوە، حكومەتی وڵاتەكەیان  پرۆژە بڕیارەكەی پەرلەمان رەتدەكاتەوە چونكە جێبەجێكردنی بێ سوودو ناپێویستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە