کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی به‌هادین نوری

.

12:04 PM - 01/12/2020

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین مامۆستا (بەهادین نوری)، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق - م پێگەیشت.
مامۆستا بەهادین نوری سیاسەتمەدارێکی کەم وێنەو دەگمەنی ناو بزافی ڕزگاریخوازی کوردستان و عێراق بوو، تێکڕای ژیانی خۆی لەپێناو خەباتی چینایەتی و ئازادیی گەلەکەیدا بەخشی، تا دواساتەکانی ژیانی کۆڕی تێکۆشانی جێنەهێشت، هەڵوێستە نیشتمانی و دووربینییە سیاسییەکانی بۆ هەمیشە لەیادەوەریدا دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری دەکەین، داواکارین لەپەروەردگار سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێ و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە