کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆمەدرید شەشەم بردنەوەی لەسەر یەكی تۆماركرد

.

01:50 PM - 29/11/2020

  لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەكی لالیگا   یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید لە یاریگای میستایا رووبەرووی یانەی ڤالانسیا بۆوە   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن   بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێكرد هەرواش كۆتایی پێهات   لە گێمی دووەمدا یارییەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی   بە تایبەتی لەلایەن یاریزانانی یانەی میوانەوە كە فشارێكی زۆریان خستبووە سەر گۆڵی یانەی ڤالانسیا   تا لە دەقیقەی 79 دا ئەنتۆنیۆ لاتۆری گرۆیسۆ بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆماركرد و رۆخی بلانكۆسی كردە خاوەن گۆڵی پێشكەوتن   سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یارییەكەیان بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید دۆراند   بەوەش یانە مەدریدیەكە توانی شەشەم بردنەوەی لەسەر یەك لە خولەكەدا تۆمار بكات و بە كۆكردنەوەی 23 خاڵیش پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی بەهێز تر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە