.
01:47 PM - 29/11/2020
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/١١/٢٩ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و سه‌رجه‌م برا ئێزیدییه‌کان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ری دێرین و روناکبیر عیدۆ بابه‌شێخ. دەقی پرسەنامەکە: به داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ری دێرین و که‌سایه‌تی ناسراو و نیشتمانپه‌روه‌ر (عیدۆ بابه‌شێخ) مان پێگه‌یشت. کاک عیدۆ نیشتمان په‌روه‌رێکی سه‌ر راست و روناکبیرێکی لێوه‌شاوه‌بوو، خۆی و بنه‌ماڵه تێکۆشه‌ره‌که‌ی رۆڵێکی دیار و به‌رچاویان هه‌یه له خه‌بات و کوردایه‌تیدا، له قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان ئاین و پێکهاته جیاوازه‌کاندا، له‌کاروانی شۆڕش و تێکۆشان‌دا رۆڵ و پێگه‌یان دیار و به‌رچاوه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆم به بنه‌ماڵه و که‌سوکار و سه‌رجه‌م برا ئێزیدییه‌کان راده‌گه‌یه‌نم و له یه‌زدانی مه‌زن داواکارم گیانی شاد بکات. د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە