کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەی ھەڵمەتی کوتانی دژ بە ئیفلیجی دەستپێدەکات

.

09:10 PM - 28/11/2020

سبەینێ یەکشەمە، ھەڵمەتی کوتانی دژە بە ئیفلیجی مناڵان لە سنوری گەرمیان دەستپێدەکات.

فەریق عەبدولڕەحیم، سەرپەرشتیاری ھەڵمەتەکە لە گەرمیان بەگەلی کوردستانی رایگەیاند: سبەی یەکشەمە و بۆ ماوەی ٥ رۆژ، ھەڵمەتی کوتان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: ھەڵمەتەکە ھەردو قەزای کەلار و کفری و ناحیەکانیان و ناحیەی قۆرەتو دەگرێتەوە، بۆ ئەنجامدانیشی ٥٩ تیم پێکھێنراوە کە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن.

داواشی لە دایکان و باوکان کرد کە ھاوکاریی تیمەکان بکەن و مناڵەکانیان بکوتن، بۆ ئەوەی بەدور بن لە مەترسی توشبون بە ئیفلیجی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە