کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ هیچ سەرنجێكی لەسەر كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران نەدا

.

10:50 PM - 27/11/2020

دوای چەند سەعاتێك لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی موحسین فەخرایزادە بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەری تایبەتی خۆی هەواڵی كوشتنەكەی لە رۆژنامەی نیۆرك تایمزەوە بڵاوكردەوە بێ ئەوەی هیچ سەرنج و لێدوانێكی هەبێت
دواتر تویتێكی تری رۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلی بڵاوكردۆتەوە كە ئاماژە بەوە دەكات كە موحسین فەخریزادە یەكێك بووە لە لێپرسراوە نهێنییەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و چەندین ساڵە لەلایەن هەواڵگری ئیسرائیل داواكراو بووە و كوشتنەكەی گوزێكی بەهێزە بۆ ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە