کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایاتا: كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی پێویستیان بە 80 ملیار دۆلارە

.

05:16 PM - 22/11/2020

ئایاتا: كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی پێویستیان بە 80 ملیار دۆلارە
رێكخراوی (ئایاتا) رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لێكەوتەكانیەوە، كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكەوانی پێویستیان بە 80 ملیار دۆلاری تر هاوكاری هەیە بۆ ئەوەی ئەم قەیرانە تێپەڕێنن.
(ئەلیكساندەر دو جۆنیاك) بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ناسراو بە (ئایاتا) رایگەیاندووە، لەماوەی رابردوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر كەرتی فڕۆكەوانی جیهان، لەلایەن حكومەتەكانەوە 160 ملیار دۆلار هاوكاری ئەو كەرتە كراوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی ئێمەش بۆ تێپەراندنی ئەم قەیرانە پێوستمان بە 70 تا 80 ملیار دۆلاری تر هاوكاری هەیە.
هەروەها پێشبینیش دەكات، بۆ ساڵی داهاتوو كۆت بەندەكانی سەر گەشتكردن بەردەوامیان هەبێت، ئەوەش وادەكات كۆمپانیاكانی كەرتی فڕۆكەوانی نزیكەی 87 ملیار دۆلار زیانیان لێبكەوێت.
ئەوەشی خستۆتەروو، بووژانەوەی كەرتی فرۆكەوانی زۆر بەهێواشی هەنگاو دەنێت‌و بەپێی خەملاندنەكان ساڵی 2024 دۆخی كەرتی گەشتیاری ‌و فڕۆكەوانی ئاسایی دەبێتەوەو دەگاتەوە ئاستی پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە