کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆ لە یادی 236 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی

.

05:46 PM - 14/11/2020

بەبۆنەی 236 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، بروسكەیەكی پیرۆزبایی یٔاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتییانی یٔەو شارە دەكات، كە یٔەمە دەقەكەیەتی:
یٔەمڕۆ 236 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا تێپەڕدەبێت كە لەسەر دەستی بابانییەكان لە ساڵی ۱۷۸٤ی زاینی دروستكراوە، لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تایٔێستا سلێمانی هەمیشە هێمای جوانی پێكەوە ژیان و قوربانیدان و رۆشنبیری و یٔەدەب و زانست و داهێنان بووە، تا یٔەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان بە شاری داهێنانی یٔەدەب و ڕۆشنبیری دیاریكردووە، لە هەموو قۆناغەكانی شۆڕشی بەرگری لە ماف و خاكی كوردستان، سلێمانی هەمیشە ڕۆڵی پێشەنگی هەبووەو مێژوو شاهیدە كە چەندین قوربانی لەو پێناوەدا داوە، تا یٔەوەی بە شاری هەڵمەت و قوربانی ناسێنراوە، لە رووی زانست و زانیاری و پێشكەوتنیشەوە، سلێمانی یەكەم شاری كورستان بووە كە زانكۆی تێدا دامەزراوەو لە یٔێستاشدا یەكێكە لە شارە پێشەنگەكان لە رووی پێشكەوتنی زانست و یٔەكادیمییەوە، سلێمانی  هەرلە سەرەتای دامەزراندنییەوە لانكەی سەرهەڵدانی شۆڕش و قوربانیدان بووە، هەمیشە دەنگی ناڕازی دژی نادادی و زوڵم و داگیركاری لەشاری سلێمانییەوە سەرچاوەی گرتووە، سلێمانی هەمیشە مەیدانی سەرهەڵدانی شاعیرو یٔەدیب و كەسە گەورەكانی وەك نالی و مەحوی و سالم و كوردی و سەدەها كەسایەتی مێژوویی و زانای گەورەو فەیلەسوف بووە، بۆیە هەمیشە جێگەی شانازیی بووە بۆ كوردو كوردستان.
بۆیە لەیادی 236 ساڵەی دامەزراندنی یٔەمشارەدا بەناوی سەرۆكایەتی و یٔەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزبایی گەرم یٔاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتییانی یٔەم شارە دەكەین


پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د. ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە