کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڵەكەی كیمیچ پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەم هەفتەیە

.

01:54 PM - 29/10/2020

 یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ئەو چوار گۆڵەی بڵاوكردەوە كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵ لە جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ.
بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتەش جۆشوا كیمیچی یاریزانی بایرن میونشنی ئەڵمانی ركابەری دەكات كە توانی لەبەرامبەر لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی روسی گۆڵێكی جوان تۆمار بكات.
هەروەها ماركۆس تورامی هێرشبەری بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی بەو گۆڵەی لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید تۆماری كرد پاڵێوراوێكی ترە، گۆڵەكەی دۆڤان زاباتای هێرشبەری كۆڵۆمبی و یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی كە لەبەرامبەر ئەیاكس تۆماری كرد پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.
دوا گۆڵ كە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنس لیگ گۆڵەكەی تۆكماك نگوینی یاریزانی نەرویجی و یانەی فرنكڤاروزی هەنگاریە كە لەبەرامبەر دینامۆ كییڤی ئۆكرانی تۆماری كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە