.
09:08 PM - 25/10/2020
پرسەنامەی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو كاكە مەم بۆتانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان خانەوادە و بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو كاكه مه‌م بۆتانی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیی روناکبیر و ئەدیبی ناوداری کورد و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد(كاكه مه‌م بۆتانی)م پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌و ماته‌مینیی قوڵی خۆمتان پێڕاده‌گه‌یه‌نم و له‌ناخه‌وه هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانم.
لەدەستدانی كاكه مه‌م بۆتانی، کە شوێن پەنجەی رەنگینی لەبوارەکانی ئەدەب و نووسین دیارە و خاوەنی خەرمانێك وشەی چاپكراوە، کۆستێکی گەورەیە بۆ ھەمووان.
داواکارم لە په‌روه‌ردگار ئارامیی و سەبوریی به خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت، ئه‌وه دوایین غه‌م و دڵته‌نگیتان بێت، رۆحی كۆچكردوش به به‌هه‌شتیی به‌رینی شاد بكات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە