کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی رەشید 20 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە بێكاران

.

06:54 PM - 24/10/2020

بانكی رەشیدی عیراقی بڕی 20 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی كە بێكارن‌و دەیانەوێت ببنە خاوەنی كاری خۆیان.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رەشید ئاشكرایكرد، دەست دەكەن بە پێدانی بڕی 20 ملیۆن دینار بەو كەسانەی بێكارن بۆ ئەوەی پڕۆژەی بچووكی پێدابمەزرێنن‌و ببنە خاوەنی كاری خۆیان.
مەرجەكانی تایبەت بە پێدانی ئەو قەرزەش ئەوەیە، كە هەر هاوڵاتیەك بێكار بێت جا نێر بێت یان مێ‌، دەتوانێت داوای ئەو قەرزە بكات بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی بچووك، هەروەها دەبێت فەرمانبەرێك كەفالەتی بۆ بكات‌و پێناسی ژووری بازرگانی بەغدا‌و گرێبەستی بەكرێگرتنی شوێنی كارەكەی پێشكەش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە