کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باشترین یاریزانی هەفتەی یەكەمی چامپیۆنس لیگ راگەیەندرا

.

11:42 AM - 24/10/2020

 یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا ناوی یاریزانی براوەی راگەیاند بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەدوای كۆتایی هاتنی ركابەریەكانی جەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكان  بەپێی ئەژماری رەسمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە لەپێگەی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراوەتەوە: كینگسلی كومانی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی یەكەمی بەدەستهێناوە   كومان لەیاری یانەكەی لەبەرامبەر ئەتڵەتیكۆمەدرید كە بە 4 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنیان تۆمار كرد توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات جگە لەهاوكاریكردنی هاورێكانی لەتۆمار كردنی گۆڵەكانی تر   بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە كومان ركابەری لەگەڵ هەریەكە لەئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ئەنجیلینۆ یاریزانی لایپزیگی ئەڵمانی و تیتی ئەستێرەی شاختاری ئۆكرانی دەكرد   بەجۆرێك مۆراتا دوو گۆڵی بردنەوەی یۆڤانتۆسی لەبەرامبەر دینامۆكییڤ تۆمار كرد و بەهەمان شێوە ئەنجیلینۆ لەگەڵ لایپزیگ 2 گۆڵی لەبەرامبەر ئاستانبول پاشاك شهیر تۆمار كرد بەڵام تیتی گۆڵێكی لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید تۆمار كرد  لەگەڵ 2 ئەسیست كە یانەكەی بە3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ سەركەوتنی تۆمار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە