کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەباسكەی ئەوروپادا بەرشەلۆنە بەرامبەر ریاڵ مەدرید براوەبوو

.

11:36 AM - 24/10/2020

دوور لەیاریی تۆپی پێ و لەخولی باسكەی یانەكانی ئەوروپادا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لەیارییەكی تری كلاسیكۆدا و لەهەفتەی پێنجەمی ئەو خولەدا بەیەكگەیشتن، یاریزانانی بەرشەلۆنە لەگەڵ دەستپێكردنی یاریدا باڵادەستی خۆیان نواندو توانیان چارەكی یەكەم 18 بە 14 خاڵ لەبەرژوەندی خۆیان تەواو  لەچارەكی دووەمیش یاریزانانی یانە كەتەلۆنییەكە درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیداو بەجیاوازیەكی زۆر 30 بە 13 خاڵ سەركەوتنیان تۆمارمرد، بەڵام لەنیوەی دووەم یارییەكەدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری، چارەكی سێیەمیان 25 بە 16 خاڵ لەبەرژوەندی خۆیان تەواو كردو لەچارەكی چوارەمیش سەركەوتوو بوو، كە یاریزانانی ئەو یانەیە 20 خاڵیان لەبەرامبەر 15 خاڵ تۆماركرد، بەڵام لەكۆتایدا یانەی بەرشەلۆنە بەجیاوازیەكی كەم 79 خاڵ بەرامبەر 72 خاڵ لەبەرژوەندی خۆیان تەواو كردو سەركەوتوو بوون 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە