کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندەكانی یەكێتی لەسنوری ناوچە دابڕێندراوەكان كۆبوونەوە

.

07:32 PM - 19/10/2020

حەوت مەڵبەندی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان كە دەكەونە سنووری ناوچە دابڕێندراوەكانەوە، لەگەل بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكیتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەمەڵبەندی دووی ریكخستنی كەركوك كۆبوونەوە، تیایدا باس لە كێشەكانی سنووری مادەی 140 كرا، لەوانە پرسی تەعریب و داگیركردنی زەوییە كشتوكاڵیەكانی جووتیارانی كورد و كێشە ئەمنیەكان،  هەرلەكۆبوونەوەكەدا تەئكید لە پێویستی بەردەوامی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان كرا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانتاران و لێپرسراوی كورد لە بەغدا  لەپێناو چارەسەری كێشەكان.

hUZW6VT2kpU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە