کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروەردەی سنووری سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی بەڕێوبەران و مامۆستایان دەكات

.

09:29 PM - 17/10/2020

عومەر صاڵح ئەحمەد و بەكرمحەمەد مەحمود بەڕێوەبەرانی پەروەردەی سنووری سلێمانی نوسراوێكیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرەكانی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كرد و ئاماژەیان بەوەدا، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەوامی رەسمی خوێندنگەكان بەپێی قۆناغەكان دەستیپێكردووە ،بەڵام لەسنووری هەردوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچە وخراپی گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران ، دەوام بەپێی پێویست نەكراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو ، ئەوان وەك پەروەردەكاران و لێپرسراوانی پەروەردەیی پێیانوایە كاتی ئەوەهاتووە بچنەوە ناوەندەكانی خوێندن و دەوام دەستپێبكەنەوە و بەپێی فەرمانە وزارییەكان كە پۆلەكانی 1و2 ی بنەڕەتی وپۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانیەوە لەناوخوێندنگە دەوام دەكەن و پۆلەكانی تریش بەشێوازی خوێندنی ئەلكترۆنی دەبێت. هەروەها تەئكیدیشكراوەتەوە لەوەی چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندی خوێندكار نابێت و چەند لە دواكەوتنی مووچە و بێدادی نیگەرانن و لەگەڵ گشت مافەڕەواكانی مامۆستایانن هێندەیش نیگەرانی پرۆسەی خوێندنن ، بۆیە بەو ڕوونكردنەوەیە داواكارن لەسەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێز بچنەوە ناوەندەكانی خوێندن و دەوام دەست پێبكەنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە