کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەرمینیا خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی وڵاتەكەی لەلایەن توركیاوە راگەیاند

.

10:10 PM - 29/09/2020

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند توركیا بەشداری راستەوخۆی جەنگی نێوان وڵاتەكەی و ئازەربایجان دەكات و لە دواین هەنگاویشدا فڕۆكەیەكی  ئێف16ی توركی فڕۆكەیەكی هێزی ئاسمانی وڵاتەكەیانی لە جۆری سو25 خستۆتە خوارەوە و بەو هۆیەوە فڕۆكەوانەكە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا روونیشیكردۆتەوە فڕۆكە توركییەكە لە فڕۆكەخانەی غانجا لە ناو خاكی ئازەربایجان دەستی بەفڕین كردووە و پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئازەربایجانی كردووە لە نزیك شاری ڤاردینز، ئەوەشی خستەڕوو  فرۆكەكەیان لەسەر ئاسمانی ئەرمینیا خراوەتە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە