کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تمەنی ئێرانی نزمترین ئاستی تۆماركرد

.

05:57 PM - 20/09/2020

بەهای تمەنی ئێران نزمترین ئاستی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد، ئەمەش دوای یەك رۆژ لە بڕیارێكی ئەمریكا بۆ سەپاندنەوەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتیەكان بەسەر تاراندا.
دوای ئەوەی ئیدارەی ئەمریكا دەستیپێكردنەوەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر ئێرانی راگەیاند، كە لە ئەمڕۆوە چالاككراونەتەوە، بەهای تمەنی ئێرانی هاڕەیكرد‌و ئاستێكی پێوانەیی نزمی تۆماركرد.
پێگەی (بۆنباست دۆت كۆم) كە چاودێریی بازاڕی ناڕەسمی تمەنی ئێرانی دەكات ئاشكرایكرد: بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە‌و ئەمڕۆ نرخی گۆڕینەوەی 100 دۆلار گەیشتۆتە 2 ملیۆن‌و 730 هەزار تمەن، لەكاتێكدا ئەو نرخە لە مامەڵەكانی رۆژی شەممەدا 2 ملیۆن‌و 678 هەزار تمەن بووە.
لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2018‌و سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر تاراندا، بەهای تمەن بەردەوامە لە دابەزین‌و تەنها لە ئەمساڵدا لەسەدا 49ی بەهاكەی لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە