کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆی بردنەوەی تۆماركرد

.

01:37 PM - 20/09/2020

لە ئیسپانیاش ركابەرییەكانی هەفتەی دووەمی لالیگا دەستیان پێكرد و لە یەكەم یاری ئەو هەفتەیەشدا   یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئیبار بۆوە   هەرچەندە لە دەقیقەی 9 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی خاوەن یاریگا هەژمار كرد   بەڵام جیرارد مۆرینۆ لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی ڤیاڕیاڵ سەركەوتوو نەبوو   گێمی یەكەمی یاریەكەش بە بێ گۆڵ مایەوە   لەگەڵ دەست پێ كردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی یانەی میوان باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 50 شدا گۆڵی پێشكەوتنیان لە رێگەی ئێنریكی گارسیا كیكییەوە تۆمار كرد   بەڵام خۆشی ئەو گۆڵەی ئیبار زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 63 دا جیرارد مۆرینیۆ ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی یەكسان كردەوە   دوا بە دوای ئەو گۆڵەش بە تەنها 8 دەقیقە پاكۆ ئەلكاسێر گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد   لە كۆتاییشدا یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئیباری بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە