کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ یارییەكانی هەفتەی یەكەمی كاڵچۆ درێژەی دەبێت

.

01:35 PM - 20/09/2020

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی دەستپێكی خولی یانەكانی ئیتاڵیا درێژەی دەبێت و چەند یارییەك ئەنجامدەدرێن   پاش كەمێكی تر و لە سەعات 1 و 30 دەقیقەی یانەی پارما لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە   هەردوو یانە لەیەكەم یارییاندا نایانەوێت دووچاری هیچ ئەنجامێكی نەخوازراو ببەنەوە بەتایبەت یانەی ناپۆلی   لەمیانی یارییەكی تردا یانەی كرۆتۆنی دەبێتە میوانی یانەی جەنەواو هەردوو یانەی ساسۆلۆ و كالیاری –ش بەیەكدەگەن   یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی نۆ وەرزی لەسەریەكی كاڵچۆ لەیەكەم هەنگاویدا لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سامپدۆریا دەبێتەوە كە ئامادەكارییەكی باشی بۆ وەرزی نوێ كردووە   هەرچەندە جیاوازیەكی زۆر لەگەڵ وەرزەكانی پێشویدا هەیە و نەیانتوانیوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ كەمپێكی دەرەكی و زۆرترین یاریی دۆستانە ئەنجام بدەن   سەرەرای ئەوەی لەكاتی ئامادەكاریدا بۆ وەرزی نوێ ئەلێكس ساندرۆ دووچاری پێكان هاتووە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە و پاولۆ دیبالاش ناتوانێت لەو یارییە بەشدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە