کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمەیامی گواستنەوەی گۆنزالۆ هیگواینی راگەیاند

.

01:45 PM - 19/09/2020

ئینتەرمەیامی گواستنەوەی گۆنزالۆ هیگواینی راگەیاند
یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریكی بەرەسمی ئیمزا كردنی گرێبەستی لەگەڵ گۆنزالۆ هیگوایینی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی راگەیاند و ئەمەش دوای ئەوەی بەرەسمی ئەوە یاریزانە ئەرجەنتییە ریزەكانی خانمە پیرەكەی جێهێشت و بە شێوەیەكی سەربەست رووی لە یانە ئەمریكیەكە كرد  هەرچەندە یانە ئەمریكیەكە هیچ زانیارییەكی سەبارەت بە ماوە و بەهای داراییی  گرێبەستەكە و هیچ ووردەكارییەكی  نێو گرێبەستەكە نەدركاندووە.
 بەڵام پەیوەندیكردنی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیەی بە یانەكە پشتراستكردۆتەوە كە لە لایەن داڤید بێكهامی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خاوەنداری دەكرێت  لە لێدوانێكیشدا هیگوایین ئاسوودەیی خۆی لە پەیوەندی كردن بە ریزەكانی یانە ئەمریكیەكە دەربڕی و سوپاسی سەرجەم ئەوانەی كرد هەوڵیان بۆ گواستنەوەی داوە و هیواشی خواست ئەزموونێكی نوێ و سەركەوتوو لە ریزی یانە ئەمریكیەكە تاقی بكاتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە