کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی دەروازەكان هەماهەنگیان نیە

.

05:07 PM - 17/09/2020

لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات : كە هێشتا هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لەسەر داهاتی نەوت و فرۆكەخانەو  دەروازە سنوریەكان هیچ هەماهەنگی و تەنسیقێكیان نیە.
لەوبارەیەشەوە ، نەدا شاكر ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كەوێرای سەردانەكەی هەفتەی رابردووی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان, بەڵام هێشتا هەریەك لە حكومەتەكانی هەولێرو بەغدا لەسەر پرسی داهاتی فرۆكەخانەكان و دەروازە سنورییەكان و نەوت، هیچ تەنسق و هەماهەنگیان نیە و  ئەو كار و رێوشوێنانەشی حكومەتی ناوەند لەوبارەیەوە گرتونێتیەبەر مایەی شەرمەزارین.
وتیشی، هەرێمی كوردستان خاوەنی 20 دەروازەی سنوری رەسمی و نارەسمی یەو بەشێكیشیان بەتەواوی لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتدا نین و ئەگەر هەشبێت لاوازە و وەك پێویست نیە.
ئاشكراشیكرد، كە پێویستە داهاتی فرۆكەخانە و نەوت و دەروازە سنوریەكان لەژێر چاودێری و دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندابێت و ئەو رێككەوتنانەشی هەولێرو بەغدا ئەنجامیانداوە لەسەر پرۆسەی ئەو داهاتانە تائێستا هیچ ئەنجامێكیان نەبووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە