کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی سەرمێزی عیراق لە سلێمانی دەبێت

.

04:08 PM - 17/09/2020

دوای كۆتاییهاتنی ركابەرییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عیراق لەشاری سلێمانی و پێنج یانە گەیشتنە قۆناغی كۆتاییان مسۆگەر كرد، كە بە بەشداری  10 یانە بوو، بریارە یارییەكانی قۆناغی كۆتایی خولەكە لەشاری سلێمانی بەرێوەبچێت.
لەقۆناغی یەكەم یانەی سلێمانی توانی سەرجەم یارییەكانی ئەو قۆناغە بباتەوەو پێشەنگی گرت، هەریەك لەیانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و برایەتی لەپلەكانی دووەم و سێیەمدا هات و پلەكانی چوارەم و پێنجەمیش بۆ یانەكانی نەفتی باكور و ئەكاد بوون و هەر پێنج یانەكەش بۆ قۆناغی كۆتایی سەركەوتن.
 لەمبارەیەوە هەردە رەئوف بارام سەرۆكی یەكێتی تۆپی سەرمێزی عیراق بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: كە لەرۆژی ئەمرۆوە یارییەكانی گروپی ناوەڕاست و باشوور لەشاری نەجەف دەستپێدەكات، قۆناغی كۆتایی خولەكەش لەشاری سلێمانی و لەرۆژی 27ی ئەم مانگە دەستپێدەكات، دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی خولەكەش بریارە لەمانگی داهاتووو هەڵبژاردەی عیراق لەپاڵەوانێتیی وڵاتانی عەرەب بەشدار بێت، مانگی 11ش یانە پێشەنگەكانی خولەكە لەپاڵەوانێتیی یانەكان عەرەب بەشدار دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە