کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە سێ‌ یاداشت ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنەكان دەكات

.

06:46 PM - 16/09/2020

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوو بە سێ‌ یاداشت كێشە و داواكارییەكانی پارێزگاكەی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.
پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشدا: كە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو كە هاوكاتە لەگەڵ 21هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، سێ یاداشت ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت، لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری پارێزگاكە و كردنەوەی دەروازەیەكی بازرگانی.

9ivJNndJPgw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە