کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی بەڵێنەکەی بردە سەر

.

08:04 PM - 11/09/2020

بەڵێنەکەی بردە سەر: ۱۷ی ئایاری ۲٠۲٠ هەڤاڵ جەمیل هەورامی لەگەڵ نوێنەری چەند جوتیارێکی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان سەردانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان کرد، جوتیارەکان باسیان لەوەکرد کە حکومەتی بەغداد لەساڵی ۲٠۱٤ تا۲٠۱۷ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردوە، لەدرێژەی وتەکانیاندا جوتیارەکان باسیان لەوەکرد، لەزۆر دەرگایان داوە بۆئەوەی ئەو ئیستیحقاقە داراییەی خۆیان بۆ خەرج بکەن، بەڵام کەس ئاوڕی لێنەداونەتەوە بۆیە دوا هیوامان تۆیت کاک لاهور. هەر لەو دانیشتنەدا کاک لاهور بەڵێنی دا کە پەیوەندی وتواناکانی خۆی بۆ ئەو پرسە بخاتە گەڕ، لەدوو سەردانی جیاوازیش بۆ بەغداد کاک لاهور ئەو داواکارییەی گەیاندە حکومەت، بەڵام ئەمڕۆ کاتێک کازمی سەردانی سلێمانی کرد، لەڕێگا بۆ مێرگەپان لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا کە لاهور شێخ جەنگی وکازمی پێکەوە بوون، هاوسەرۆک سوپاسی کازمی کرد کەگوێبیستی داواکاری جوتیارەکان بوە ، لەوگفتوگۆیەشیاندا کازمی بەڵێنی دا بەسێ قۆناغ ئەو پارەیەیان بۆ خەرج بکات. ئەحمەد فاتح

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە