کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەڕەنسا پێشنیاری حكومەتێكی نوێ بۆ لوبنان دەكات

.

02:52 PM - 11/08/2020

حكومەتی فەڕەنسا بەردەوامە لە پشتیوانییەكانی بۆ وڵاتی لوبنان و  پێشنیاری حكومەتێكی نوێیان بۆ دەكات، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە: لەم كاتە سەختەدا كە لوبنان پێیدا تێپەڕدەبێت، فەرەنسا وەك هەمیشە پشتیوانی گەلی ئەو وڵاتە دەبێت و گرنگترین كار كە پێویستە لوبنان ئەنجامیبدات پێكهێنانی حكومەتێكی نوێیە،ئاماژەی بەوەشكردووە پێویستە بەیروت دوبارە بونیادبنرێتەوە و ئەگەر چاكسازی پێویستی تێدا نەكرێت وڵاتەكە بەرەو داڕوخان و هەڵوەشانەوە دەچێت.
بەهۆی تەقینەوە گەورەكەی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە دووبارە خۆپیشاندان لەو وڵاتە دەستیپێكردەوە و بەو هۆیەوە حەسەن دیاب سەرۆكی وەزیران و تیمەكەی دەستلەكاركێشنەوەیان پێشكەشی سەرۆكی لوبنان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە