کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانانی ریاڵ مەدرید پشتگیری لەمانەوەی زێدان دەكەن

.

01:50 PM - 10/08/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە پاش دوو شكستی یانەكەیان لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی و ماڵئاوای كردنیان لە خولەكە   یاریزانانی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی لالیگا متمانەیی خۆیان بەرامبەر زەینەدین زێدانی راهێنەر دووپاتكردۆتەوە و پشتگیری لەمانەوەی دەكەن   یانەی ریاڵ مەدرید بۆ دوو وەرزە لەسەریەك لەقۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ ماڵئاوایی دەكات و ئەمەش سەرۆك و هاندەرانی یانەكەی بێ هیوا كردووە   بۆیە باس لەدوورخستنەوەی زێدان دەكرا هەرچەندە بەردەوام پێرێزی سەرۆكی یانە بەردەوامبوونی ئەو راهێنەرە دووپات دەكاتەوە   لەبەرامبەردا یاریزانانی ریاڵ مەدرید پشتگیری لەمانەوەی راهێنەرەكەیان دەكەن و رایانگەیاندووە : متمانەیی زۆریان پێیەتی  سەرەرای ئەوەی رەخنەیەكی زۆریان لەئاستی هازارد گرتووە كە نەیتوانیوە لەئاست ئەو بگرێبەستە بێت كە لەگەڵیدا ئیمزا كراوە   جێگەی باسە : زێدان لەساڵی رابردووەوە بۆ جاری دووەم ئەركی ریاڵ مەدرید وەرگرتووە  لەو ماوەیە سەرپەرشتی 62 یاری كردووە، 37 بردنەوە و 14 یەكسانبوونی هەیە و لە 11 یاریش دووچاری شكست بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە