کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماریۆی یاریزانە كوردەكەی ئێم ئێم ئەی یارییەكی گرنگ دەكات

.

01:06 PM - 08/08/2020

بریارە ئەمشەو لەوڵاتی سوید مەریوان سەعید ناسراو بە (ماریۆ)ی یاریزانی یاری هونەری بەرگری تێكەڵاو  ئێم ئێم ئەی  یارییەكی گرنگ وبەهێز ئەنجامبدات   یارییەكە سەعات 8 بەكاتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و ئەو یاریزانە كوردە لەپاڵەوانێتیی بی ئێف ئێنی ئەوروپا رووبەڕووی بی نۆیت-سەینت دینی سی- فەرەنسی دەبێتەوە و یارییەكەش لەكێشی 77 كیلۆگرامدا دەبێت   ماریۆ یەكێكە لەو یاریزانە كوردانەی لەتاراوگە و لەوڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە و بەردەوام لەیارییە سەرەكییەكانی ئێم ئێم ئەیدا لەوڵاتانی تایلەند و بەرازیل و ئەمریكا كەمپی مەشق و راهێنان دەكاتەوە   یاریزانی ناوبراو تائێستا بەشداریی لە 18 یاریدا كردووە و توانیویەتی 14 سەركەوتن تۆمار بكات و لەچوار یاریشدا دووچاری شكست بووە   لەبەرامبەردا بی نۆیت سەینت خاوەنی 10 سەركەوتنە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە