.
03:11 AM - 07/08/2020
بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەی ناسراو و تێکۆشەری دێرین کاک جەلیل گادانی هەموو لایەکمانی خەمبار کرد. خوالێخۆشبوو سیاسییەکی راستگۆ و تێکۆشەرێکی دێرین بوو. جگە لەوەش هاوڕێ و هەڤاڵێکی خۆشەویستی مام جەلال بوو. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و لەڕێی بەڕێزیشتانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی و هەموو هاوڕێیانی کاک جەلیل دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای گەورە سەبوری بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا لله وانا اليه راجعون قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانV
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە