کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زۆرترین ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

.

10:30 PM - 06/08/2020

 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوایین ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدان و چاكبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە لە 24 سەعاتدا 507 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە 244 حاڵەتیان لە هەولێر ، 70 حاڵەت لە سلێمانی ، 43 حاڵەت لە گەرمیان و 92 حاڵەت لەدهۆك و 59 تووشبوو لە ئیدارەی راپەڕین و 28  تووشبوو لە ئیدارەی گەرمیان تۆماركراون ، هەر لەو 24 سەعاتەدا 14 تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. كە 6 كەس لە هەولێر و 5 لە سلێمانی و تووشبوویەكی تریش لەگەرمیان و 2 تریش لە دهۆك.لەبەشێی تری راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەكراوە كە لەو 24 سەعاتەدا 132 تووشبوو چاكبوونەتەوە.
تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 218 هەزار و 694 پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیە 16 هەزار و 84 كەسیان پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بووە، نۆ هەزار و 843 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 611 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە