.
03:53 PM - 06/08/2020
بەبۆنەی کۆچی دوایی (جەلیل گادانی) تێکۆشەرو خەباتگێڕ و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری کوردستان و ئەندامی پێشووی رێبەریی حزبی دیموکرات، پرسەو ھاوخەمی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادەنیشتمان پەروەرەکەی و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی دیموکرات و تێکۆشەرانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەین.
جەلیل گادانی، کەسایەتییەکی دیار و نیشتمانپەروەری کورد بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال - یش بوو کە لەتەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵ بەکاری سیاسەت و خەباتی کوردایەتی بووە ، لەو رێگایەشدا چەندین جار تووشی ئازارو زیندان و نەھامەتی بووە و بەڵام پشوودرێژانە بەردەوام بوو لەکۆڕی خەبات و، بزووتنەوەی سیاسی کورد بۆیە لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دێرین، داخێکی سەختە و ھیوامان وایە ئەمە دواناخۆشی بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٦ /٨ / ٢٠٢٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە