کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی پادشای لێدانە راستەوخۆكانە لەئەوروپا

.

06:07 PM - 03/08/2020

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەسەروی ئەو یاریزانانەوە دێت كە خاوەن زۆرترین گۆڵن بەلێدانی راستەوخۆ و بەوەش باڵادەستی خۆی دوپاتدەكاتەوە لەو لایەنەوە بەسەر ئەستێرەكانی 5 خولە گەورەكەی ئەوروپا  بەپێی هەواڵی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەكان : میسی 33 گۆڵی لەرێگەی لێدانی راستەوخۆ تۆمار كردووە  و رێژەی سەركەوتنی لەگۆڵ تۆمار كردن دەگاتە لەسەدا 9.6 و بەوەش دەبێتە باشترین گۆڵ تۆمار كەر لەرێگەی لێدانی راستەوخۆ لەسەرەتای وەرزی 2011 بۆ2012 وە  لەپلەی دووەمدا میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی هیڵی ناوەراسستی یۆڤانتۆس و پێشوی یانەی رۆما دێت بەتۆمار كردنی 16 گۆڵ  لەپلەی سێیەم هاكان كالهان ئۆگلۆی توركی و یاریزانی ئێستای میلانی ئیتاڵی و پێشوی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی دێت بەتۆمار كردنی 14 گۆڵ   لای خۆیەوە كریسیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی هێرشبەری یۆڤانتۆس و یاریزانی پێشوی ریاڵ مەدرید بەتۆمار كردنی 14 گۆڵ لەپلەی چوارەمدا دەبینرێت  ئەندریا پێرلۆی ئیتتاڵی پلەی پێنجەمی گرتووە بەتۆمار كردنی 12 گۆڵ لەرێگەی لێدانی راستەوخۆوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە