کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی دەحێل پێگەی خۆی لەلوتكەی ریزبەندی خولی قەتەر بەهێزكرد

.

04:50 PM - 03/08/2020

 یانەی دەحێل پێگەی خۆی لەلوتكەی ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی قەتەر بەهێزتر كرد دوای ئەوەی لەجەولەی 19ی خولەكە و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەكی بەنرخی لەبەرامبەر یانەی غەرافەی میوانداری تۆمار كرد و یاریەكەی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە  یانەی دەحێلی میوان زۆر بواری بەیانەی خاوەن یاریگا نەدا و لەدوای تەنها 4 دەقیقە یاری كردن گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی لەرێگەی محەمەد مۆنتاری تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو  لەگێمی دووەمدا یاریزانانی غەرافەی خاوەن یاریگا هەوڵەكانیان بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە چڕ كردەوە  بەڵام بەپێچەوانەی ویستی ئەو یانەیە یانەی میوان توانی گۆڵی دووەم لەدەقیقەی 80 و لەرێگەی ئیدمیڵسۆن جۆنیۆر تۆمار بكات  ئەو ئەنجامە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو  دەحێل یاریەكەی بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی خۆی یەكلایی كردەوە و خاڵەكانی لەپێشەنگی ریزبەندی خولەكە بۆ 46 خاڵ بەرز كردەوە و 4 خاڵ لەنزیكترین ركابەری دوركەوتەوە كە یانەی رەیانی دووەمە  بەڵام غەرافە بە31 خاڵ لەپلەی چوارەم دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە