کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسر: كەشتییەكی توركیا سنوورەكانی بەزاندووین

.

10:47 AM - 02/08/2020

وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە لە 21ی تەمموزی ئەمساڵەوە تا ئێستا كەشتییەكی توركیا روپێوی لە سنوورە ئاوییەكانی میسردا دەكات لە دەریای ناوەڕاستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەنجامدانی ئەو كارە پێشێلكارییە لەیاسای دەریاوانی نێودەڵەتی، دەستدرێژیكردنە بۆ سەر سەروەری میسر لە ناوچەی ئابووری تایبەتی خۆیدا لە دەریای ناوەڕاست.
لەلایەكی ترەوە ئەحمەد حافز وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند وڵاتەكەی دژایەتی گەڕان بەدوای سەرچاوەكانی وزەدا دەكات لەلایەن توركیاوە لە سنوورە ئاوییەكانیدا لە دەریای ناوەڕاست و سوورە لەسەر پاراستنی سەروەری خۆی لەو ناوچەیەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە