کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆمتیتی لەریزی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە

.

03:19 PM - 01/08/2020

سامۆئێل ئۆمتیتی فەرەنسی كۆتایی بەهەوڵی هەموو ئەو یانانە هێنا كە گرنگیان پێدەدان و مانەوەی خۆی لەریزی یانەی بەرشەلۆنە رگەیاند، یاریزانی ناوبراو لەساڵی 2016ەوە پەیوەندی بەو یانە كەتەلۆنیە كردووەو لەو ماوەیەش چەندین جار دووچاری پێكان بووە، بەجۆرێك لەكەمترین یاریی بەشداربووە كە تائێستا 116 یاریی ئەنجامداوە، بۆیە بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەوڵی دوورخستنەوەی دەدەن، لەمبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردۆتەوە كە ئۆمتیتی چارەنووسی خۆی یەكلاكردۆتەوەو بەبەرپرسانی یانەكەی رایگەیاندووە كە نایەوێت ریزی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، ئامانجی چاكبوونەوەیە لەپێكانەكەی و گەرانەوەیە بۆ نێو یاریگاكان، بەتایبەت دوای ئەوەی پێكان وایلێكردووە پێگەكەی لەپێكهاتەی سەرەكی لەدەست بدات، هەروەها ئۆمتیتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە هەموو هەوڵێك دەدات تا جارێكی تر بگەرێتەوە نێو پێكهاتەی سەرەكی بەرشەلۆنە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە