.
10:10 AM - 29/07/2020
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: په‌لامار و له‌شكركێشیه‌كانی سه‌رسنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی یٔابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی هه‌رێم، وا ده‌خوازێت له‌یٔێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كهه‌ڵوێستتر بین.
یٔه‌م ووتانه‌ی شۆڕش یٔیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یٔێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2020 له‌میانی یٔاماده‌بوونی له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 6 ی یٔاسایی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌م، بریتیی بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر (دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ره‌وشی یٔێستای ناوچه سنوورییه‌كان).
لیژنه‌ی ناوخۆ و یٔاسایش و پێشمه‌رگه، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیان خوێنده‌وه و دواتر ده‌رگای پرسیار به‌رووی یٔه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی دۆخی یٔێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یٔیداره‌ی هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كان باش نیه و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی تا پێكه‌وه خاڵی هاوبه‌ش دابنێن به‌یٔامانجی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی یٔه‌منی له‌و ناوچانه، كه بۆته مه‌یدانی چالاكی و كار و كرده‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، ووتیشی: پێشووتر هۆشداریمان داوه، كه پاراستنی سه‌رو ماڵی دانیشتوانی یٔه‌و ناوچانه به‌هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه له‌یٔه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی و یٔه‌و هێزانه‌یه كه له‌و ناوچانه‌دان.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: هه‌نگاوه‌كان به‌یٔاراسته‌یه‌كی باش چوونه‌ته پێش و له‌هه‌وڵداین هه‌رچی زووه بگه‌ینه رێككه‌وتن.
له‌سه‌ر پرسی كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه یٔاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ماوه‌ی سالێكی یٔه‌ركماندا كاری زۆر و قسه‌ی كه‌ممان كردووه، هه‌ر له‌رێكخستنه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی نوێی لیواكان، نه‌هێشتنی یٔابوونه‌ی حزبی، ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای سیاسی و به‌دیسپلین كردنی یٔه‌ركی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌و جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازی وه‌زاره‌ت و له‌یٔێستاشدا هه‌وڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ناو یاسای چاكسازی په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌به‌رامبه‌ر په‌لامار و پێشێڵكارییه‌كانی سه‌رسنوور، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: به‌پێی مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به رێگریكردن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێڵكاریه‌ك كه ده‌كرێته سه‌ر سنووره‌كانی.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا یٔاماژه‌ی بۆ یٔه‌وه‌كرد: یٔێمه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینین، دراوسێتی وڵاتان له‌سه‌ربنه‌مای رێزگرتن ویٔاشتیی پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بێت. له‌مڕوەشه‌وه هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان داوای چاره‌سه‌ری یٔاشتیانه‌ی بۆ كێشه‌و گرفته‌كان كردووه.
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته وه‌زیری پێشمه‌رگه روونی كرده‌وه، جێگه‌ی داخه له‌یٔه‌نجامی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان خه‌ڵكی بێتاوانی یٔه‌و ناوچانه بوونه‌ته قوربانی و وێڕای زیانی گیانی زۆر، به‌هه‌زاران خه‌ڵك یٔاواره بوون و به‌سه‌دان گوند و دێهات وێرانكراون، سه‌ڕه‌رای سوتانی پوش و پاوانی هاوڵاتیان، بۆیه هه‌رچی زووه پێویست ده‌كات حكومه‌تی عێراق كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕبخات تا به‌ر به‌و وێرانكارییه بگیرێت و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش بكرێته‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیشی كرده‌وه، چه‌ندین جار به به‌رپرسانی په‌كه‌كه راگه‌یاندراوه، چیتر بیانوو نه‌ده‌ن به‌توركیا و له‌و ناوچانه دووربكه‌ونه‌وه كه ده‌ریٔه‌نجامه‌كه‌ی به‌زه‌ره‌رو زیانی گوندنشینان و دانیشتوانی یٔه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێته‌وه، هیواشی خواست له‌بری زمانی چه‌ك. زمانی گفتوگۆ و دیاڵۆگ بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و شه‌ڕو ماڵوێرانی له‌وولاتی یٔێمه‌و هه‌موو لایه‌ك دووربخرێته‌وه.
له‌كۆتایشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵومه‌رجی یٔێستای هه‌رێم و ناوچه‌كه، په‌لامار و له‌شكركێشیه‌كانی سه‌رسنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، پڕۆسه‌ی ته‌عریبی ناوچه كوردییه‌كان، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی یٔابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی، هه‌رێمه‌كه‌مان له‌مه‌ترسیدایه‌و، وا ده‌خوازێت هه‌مووان له‌یٔاستی به‌رپرسیاریه‌تی باڵای نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی دابین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخی مه‌ترسیداری یٔێستای هه‌ریمی كوردستان و تێپەڕاندنی یٔەم قۆناغە سەخت و دژوارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە