کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهان: بەمنزیكانە ژیانە ئاساییەكەی پێشوو ناگەڕێتەوە

.

09:28 PM - 14/07/2020

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ڤیدیۆیدا باسی لە قۆناغی دوای كۆرۆنا كرد  و رایگەیاند دەمەوێت بەڕاستی پێتان بڵێم بەمنزیكانە ژیانە ئاساییەكەی پێشوو ناگەڕێتەوە، ڤایرۆسەكە دەبێتە دوژمنی یەكەمی مرۆڤ. راشیگەیاند ئەوەی دەیبینین زۆرێك لە حكومەتەكان بە رێگە دروستەكەدا ناڕۆن و رێگەی هەڵەیان گرتووە، ئەگەر خۆپارێزییەكان پشتگوێ بخرێن، كارەساتی تر دەخوڵقێت.
بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داواشی لە حكومەت و دەسەڵاتدارانی جیهان كرد پلانی ستراتیژیی گشتگیر دابنێن و زیاتر ئاگاداری هاوڵاتیان بن و ناچاریان بكەن بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە