.
03:49 PM - 14/07/2020
دوابەدوای بردنەوەی یانەی ئینتەرمیلان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی تۆرینۆ ... ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری نیراتزۆری ئاشكرایكرد لەهیچ ساتێكی یارییەكەدا هەستی بە بێ هیوایی و لە دەستدانی سێ خاڵی یاریەكە نەكردووە لەگەڵ ئەوەی ئینتەرمیلان لە گێمی یەكەمی یاریەكە بە ئاستێكی بەرزەوە دەرنەكەوت و بە گۆڵێك لە دواوەبوو بەڵام یاریزانانی ئەو یانەیە ئاڕاستەی یارییەكەیان بەسوود خۆیان گۆڕی و بردنەوەیان تۆماركرد لای خۆشیەوە ئەنتۆنیۆ كۆنتی لە لێدوانێكیدا دوای سەركەوتنی یانەكەی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی ووتی : ئەمە یەكەم وەرزە سەرپەرشتی نیراتزۆری دەكەم بۆیە ئەگەر بمانەوێت ركابەری یانەی یۆڤانتۆس لەسەر بەدەستهێنانی نازنازی سكۆدیتۆ بكەین دەبێت بڕوامان بە خۆمان هەبێت ووتیشی : گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەكە بۆ ماوەی سێ وەرزە و پەیمانیشم بە ئیدارەی یانەكەم داوە لەو ماوەیەدا ئاستیان بەرەو پێشەوە ببەم و ركابەری بەدەستهێنانی نازناوی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكان بكەین
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە