کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەنگاریا پێداویستی پزیشكی گەیاندە عیراق

.

11:09 AM - 14/07/2020

حكومەتی هەنگاریا لەرێگەی فڕۆكەیەكی سەربازی عیراقەوە هاوكاری و كەلوپەلی پێداویستی پزیشكی گەیاندە بەغدای پایتەخت ، بەپێی زانیارییە‌كان فڕۆكەكە سەربازی بووە و لە ‌جۆری سی 130 تایبەت بە هێڵی ئاسمانی عیراقییە، كەلوپەل و پێداویستی تەندروستی لەوڵاتی هەنگاریاوە گەیاندۆتە عیراق، سەرجەم كەلوپەل و پێداویستیەكانیش تایبەتن بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژە بەوەشكراوە فڕۆكەكە لە سەربازگەی شەهید محەمەد عەلای ئاسمانی نیشتوەتەوە و ژمارەیەكی زۆر پێداویستی تەندروستی تێدابووە لەنێویشیاندا ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس. پێشتر ژمارەیەك لە ‌وڵاتانی جیهان، هاوكاری و كەلوپەلی تەندروستیان بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی عیراق كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە