کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەمامك لەسەدا شەست و پێنج توشبون بەكۆرۆنا كەمدەكاتەوە

.

02:54 PM - 12/07/2020

 بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەركەوتووە بەستنی دەمامك بەرێژەیەكی زۆر تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمدەكاتەوە ، ژمارەیەك لێكۆڵەری نەخۆشخانەی دیفیزی سەر بەزانكۆی كالیفۆرنیا لەئەمریكا لە لێكۆڵینەوەیەكدا بۆیان دەركەوت بەستنی دەمامك بەشێوەیەكی زۆر گەورە تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمدەكاتەوە و ئاماژەیان بەوەكرد داپۆشینی دەم و لووت دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەو ڤایرۆسە بەرێژەی لەسەدا شەست و پێنج.
د.دین بلومبێرگ سەرۆكی بەشی نەخۆشیە گواستراوەكان لەنەخۆشخانەی دیفیز رایگەیاندووە پێویستە لەسەر هەمووان دەمامك بەكاربهێنن و دەم و لووتیان دابپۆشن بۆ ئەوەی دووربن لەمەترسی تووشبوون بەكۆرۆنا.
لەگەڵ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زیاتر دەركەوتووە بەستنی دەمامك سوودی هەیە بۆ رێگری لەوەی كەسانی تووشبوو بەكۆرۆنا ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی تر بگوازنەوە و پاراستنی كەسانی تەندروست لەتووشبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە