کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی پۆلیس كەركوك بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

.

09:18 PM - 11/07/2020

عەمید ئەفراسیاو كامیل وەیس وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە پارێزگای كەركوك، بە گەلی كوردستان-ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا عەمید ئەفراسیاو كامیل وەیس گیانی لەدەستدا.
وتیشی: لە سەرەتای ئەم مانگەوە، عەمید ئەفراسیاو كامیل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و خراوەتە ژێر چاودێریی پزیشكییەوە، باری تەندروستیش لە دوو رۆژی رابردودا ناجێگیر بووە.
ئەفراسیاو كامیل وەیس، لەساڵی 1968 لە شاری كەركوك لەدایكبووە، یەكێك بوو لەو ئەفسەرانەی لە پۆلیسی پارێزگای كەركوك، پەیوەندی فراوانی لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە