کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە تاران بیسترا

.

11:40 AM - 10/07/2020

دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە تاران بیسترا  

میدیاكانی تاران بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەنیشت جبەخانەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران لە رۆژئاوای تاران دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیستراوە، كە تائێستا زانیارییەكانی تایبەت بە تەقینەوەكان ئاشكرانەكراوە.

ئاژانسی میهر نیوز لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەكرد دەنگێكی بەهێز لە هەردوو ناوچەی گارمەدارە و شەهری قودس لە رۆژئاوای تاران  بیستراون ، لە چەند رۆژی رابردوودا، ناو بە ناو لە ئێران و بەتایبەتی تارانی پایتەخت زنجیرەیەك تەقینەوە روویداوە، شەممەی رابردووش تەقینەوەیەك لە باڵەخانەیەكی سەر بە پێگەی وەبەرهێنانی وزەی ئەتۆمیی نەتنەز لە پێگەی غازی مدحج زەرعان، لە شاری ئەهوازی ئێران روویدا و 19 كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا و 14ی تریش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە