کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداری لەساغكردنەوەی دەمامك و پاكژكەرەوەی ساختە دەدرێت

.

01:32 PM - 09/07/2020

سەرباری مەترسیداری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەتووشی زیاتر لە 12 ملیۆن كەس بووە لەجیهان ، هەندێك تاقم و باند دەستیانكردووە بە ساغكردنەوە و فرۆشتنی دەمامك و مەوادی پاكژكەرەوەی ساختە، هەربۆیە نەتەوەیەكگرتوەكان هۆشداریدا لەئاگاداربوون لەزیادبوونی بازرگانی كردن بە دەمامك و مەوادی پاكژكرەوەی ساختە و كەلوپەلی پزیشكی خراپ كەدەبێتە هۆی دروستكردنی مەترسی لەسەر بەكارهێنەرانی.
نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و تاوان لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە كۆمەڵێَك باندی تاوانكاری دەستیانكردووە بە قۆستنەوەی ترس و هەستی خەڵكی و دەستیانكردووە بە بازرگانی كردن بە دەمامك و مەوادی پاككەرەوەی ساختە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر ئەو كەلوپەلانە.
لەو راپۆرتەدا ئاماژەبەوەكراوە تەندروستی و ژیان هەڕەشەی لەسەرە بەهۆی ئەو تاوانبارانەی بازرگانی بە كەلوپەلی ساختەی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەكەن و ئەم قەیرانەیان قۆستۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە