کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی هۆڵەندا چەند شوێنێكی ئەشكەنجەدان لە نزیك سنووری بەلجیكا ئاشكرادەكات

.

11:41 AM - 09/07/2020

پۆلیسی هۆڵەندا چەندین شوێنی ئەشكەنجەدانی باندێكی تاوانكاری توندڕەوی لە ناو سندوقی گەورەی باركردن لە نزیك سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ بەلجیكا ئاشكراكرد , لەو بارەیەوە پۆلیسی هۆڵندا هەڵمەتی ئاشكراكردنی شوێنەكەی لە رێی ڤیدیۆیەكەوە لە تۆڕی یوتیوب بڵاوكردۆتەوە , سەبارەت بە چۆنیەتی ئاشكراكردنی شوێنەكە پۆلیسی هۆڵەندا ئاماژەی بەوەداوە كە ناو سندوقەكان بەجۆرێك رووپۆشكراون تاوەكو هاوار و دەنگی قوربانییەكان نەگەنە دەرەوە و لەگەڵ ئەوانەشدا كامێرای چاودێرییان تێدادانرابوون كە بەسترابوونەوە بە ئینتەرنێتەوە و لەو رێگەیەوە پۆلیس ناوچەكەی ئاشكراكردووە , لە هەڵمەتەكەشدا شەش كەس دەستگیركراوە , هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی دزراو لەگەڵ 25پارچە چەك و، لەگەڵ هەشت تۆن ماددەی هۆشبەری جۆری كۆكایین و هەزار و 200 كیلۆگرام میپامینی كریستاڵی.
ئەمە لە كاتێكدایە كە دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس لە فەرەنسا و بەریتانیا و هۆڵەندا لە مانگی چوارەوە دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە لەسەر باندێكی تاوانكاری بە ناوی لیمۆنت 26  و تا ئێستا نزیكەی 100 ئەندامی ئەو باندە دەستگیركراون و دەستیشگیراوە بەسەر 27 تۆن لە ماددەی هۆشبەر لە نێوان هۆڵەندا و بەریتانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە