کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 12 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

.

03:38 PM - 08/07/2020

بەپێی ئامارە جیهانییەكان، تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا زیاترلە 11 ملیۆن و 956 هەزار  توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 547 هەزار  كەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لەشەش ملیۆن و  890 هەزار كەس پەتاكەیان تێپەڕاندوە.
زۆرترین ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە سەرئاستی جیهان لە ئەمریكا تۆماركراوە، بەجۆرێك تا ئێستا لەو وڵاتەدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 97 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بون ، لەدوای ئەمریكا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە بەڕازیل لە ئاستێكی مەترسیدار لە هەڵكشاندایە، تەنها لە 24 سەعاتدا 48 هەزار و 584 كەس لەو وڵاتە توشی كۆرۆنا بون، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە ملیۆنێك و 674 هەزار كەس.
هندستانیش لە رووی زۆری ژمارەی توشبوونەوە بە سێیەم وڵات دادەنرێت كە تا ئێستا زیاتر لە 745 هەزار كەس لەو وڵاتە توشی كۆرۆنا بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە